سعودیە (بن عەلی) ناداتەوە بە تونسیەكان
عەیارى گوتى \"تائێستە دوو جار داواى بەدەستەوەدانى بن عەلیمان كردووە، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە\"".
دواى نێزیكەى مانگێك لە خۆپێشاندان دژى رێژیمەكەى، لە 14ى كانوونى یەكەم/یەنایەرى ساڵى رابردوو بن عەلى و هاوسەرەكەى بەرەو عەرەبستانى سعوودى هەڵاتن.
دوێنێ سێشەم بە نائامادەیى، دادگەییكردنى بن عەلى و 40 بەرپرسى رێژیمەكەى بەهۆى رۆڵیان لە كوشتنى 43 كەس و برینداركردنى 9 كەسى تر لە تونسى پایەتەخت بەڕێوە چوو، ئەگەر دادگە تۆمەتەكانیان لەسەر ساغ بكاتەوە، ئەوا بن عەلى و دیاترین بەرپرسە ئەمنییەكانى رێژیمەكەى و هەردوو هەردوو وەزیرى دەرەوەى پێشوو ئەحمەد فەریعە و رەفیق ئەلحاج رووبەڕووى سزاى لەداردان دەبنەوە.
لە 12ى ئاب/ئۆگستسى رابردوو دادگەى دادگەى بەرایى تونس 22 لە خزمانى زەینولعابدین بن عەلى سەرۆكى لادراوى تونسى بە گرتن بۆ ماوەى جۆراوجۆر سزا دا و عەلى سریاتى سەرۆكى دەزگاى ئاسایشى سەرۆكى لادراویشى لەو تۆمەتانەى درابوونە پاڵى بێبەرى كرد.
ئەو 22 كەسەى سزا دراون، لە خزمانى بن عەلى و لەیلا تەرابلوسى هاوسەرینى و بەندكردنەكەیان لە نێوان 4 مانگ تا 22 ساڵدایە، هەروەها سزاى پێبژاردنیشى بەسەردا سەپاندن كە بڕەكەى دەگاتە 200 ملیۆن دینار (نێزیكەى 100 ملیۆن یۆرۆ)، بەڵام دادگە بڕیارى بێتاوانیى جەنەراڵ سریاتى لەو تۆمەتەى درابووە پاڵى و بە كێشەى باڵەفەڕگەى قرتاج ناسرابوو دەركرد."