دانیمارك ده‌بێته سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی 2012ی زایینی له ئه‌ورووپا، سه‌رۆكایه‌تیی 6 مانگی داهاتووی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا به دانیمارك ده‌گات و سه‌رۆكایه‌تیی نه‌مسا كۆتایی پێدێت.
خولی سه‌رۆكایه‌تیی دانیمارك له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌كاتێكدا ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌م یه‌كیه‌تییه له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره به‌ره‌وڕووه سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و داهاتووی دراوی یۆرۆ.
دانیمارك له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرێت، كه خۆی یه‌كێك له‌و 10 وڵاته‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپایه كه یۆرۆ وه‌ك پاره‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی به‌كار ناهێنێت.