له دوایین هه‌ینیی ئه‌مساڵی سووریادا زیاتر له 30 که‌س کوژران
به‌پێی هه‌واڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له خۆپێشاندانی دوایین هه‌ینیی ساڵی 2011دا لانیکه‌م 32 که‌س له خۆپێشانده‌ران به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان و سوپای ئه‌م وڵاته کوژراون.
زۆربه‌ی ئه‌م کوژراوانه کاتێک له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق چاوه‌روانی چاودێرانی کۆماری عه‌ره‌بییان ده‌کرد، که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌ت.
چالاکانی سووریایی دوێنێ هه‌ینی، له رێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه دوایان له دانیشتووان کردبوو له خۆپێشاندانه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.
چاودێران و چالاکانی سووریایی ده‌ڵێن، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه تا ئێستا، نیزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س گیانی له ده‌ست داوه.