دووسه‌د که‌س له لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له کوبادا ده‌ستگیر کران
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی دوێچهڤێلێ، حکومه‌تی کوبا ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی به مه‌به‌ستی پێشگیریکردن له خۆپێشاندانی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ ده‌ستگیر کردووه.
ره‌خنه‌گرانی حکومه‌تی کوبا رایانگه‌یاندبوو، رۆژی شه‌ممه، 10ی دیسه‌مبه‌ر، له شێست وسێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بڵاوکرانه‌وه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا، له ناوه‌ندی شاری هاڤانای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌دا کۆده‌بنه‌وه.
لایه‌نگرانی حکومه‌تی کوبا وێڕای سازدانی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ له پایته‌خت، پێشیان به کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن گرت.
رێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ له‌باره‌ی سه‌رکوتی هه‌رچه‌شنه خۆپێشاندانێک ره‌خنه‌یان له حکومه‌ت گرت و حکومه‌تیش له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێت، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی بێبه‌رانبه‌ر و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له‌شساغی به هاووڵاتیان نیشانه‌ی رێزگرتن له مافی مرۆڤن.