رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی قه‌زافی به \"تاوانی شه‌ڕ\"" تۆمه‌تبار كرد"
له‌و راپۆرته‌دا سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی له‌لایه‌ن موعه‌مه‌ر قه‌زافیه‌وه به تاوانی دژی شه‌ڕ تۆمه‌تبار كردوه و گرتن و بێ سه‌رو شوێنكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان له ریزی تاوانی دژه شه‌ڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئۆپۆزسیۆنی قه‌زافی له هه‌مان كاتدا له ئاستێكی كه‌متردا پێشێلی مافی مرۆڤیان كردووه.
لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئه‌نجوومه‌نی كاتی لیبیا كرد له باره‌ی تاوانه‌كان كه له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ئه‌نجام دراوه لێكۆڵینه‌وه بكات و ره‌چاوی مافی مرۆڤی بكات.
ئه‌و راپۆرته له كاتێكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، كه مسته‌فا عه‌بدوجه‌لیل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا داوای له هێزه‌كانی كردووه كه تۆڵه له هێزه‌كانی قه‌زافی نه‌كه‌نه‌وه.