هێزه‌کانی سوریا 11 که‌س ده‌کوژن و فه‌ڕه‌نسا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌رزه‌نشت ده‌کات
چاکوانان ده‌ڵێن زۆربه‌ی کوشتنه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که بووه. ده‌شڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به پاڵپـشـتی تانکه‌وه زوویه‌کی ڕۆژه‌که شـاره‌که‌یان ڕاماڵی و هه‌وره‌ها هێڵه‌کانی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێتیان له زۆر ناوچه‌دا بڕی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسـا ئالان ژووپـپێ سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریای سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی سه‌پاندنی سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دیمه‌شق ڕه‌وایه.
به‌ڕێز ژووپـپێ ئه‌م لێـداونهی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی سێرگی لاڤرۆڤ له مۆسـکۆ دا و داوای له ڕووسیا کرد هه‌ڵوێسـتێـکی توندتری له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی سوریادا هه‌بێت. به‌ڵام لاڤرۆڤ گوتی ڕووسیا هێشـتا ڕێـگای دیالۆگی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکیـیه‌ی ناو سوریای پـێ باشتره.
ڕۆژی شه‌ممه ڕووسیا ڕه‌خنه‌ی له یه‌کێتی ئه‌وروپا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی بۆ ڕاگرتنی کڕینی نه‌وت له سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سوریا دواخست ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجامیبدات. کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت ئێسـتا به‌نیازه ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانه‌که‌ی بکات.