روسیا و چین دژى به‌كارهێنانى هێزن به‌رامبه‌ر سوریا
به‌پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا كه هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه بۆ ده‌ركردنى برِیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگه‌دان به به‌كارهێنانى هێز دژى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ردو وڵاتى چین و روسیا دژایه‌تى خۆیان نیشاندا له ته‌داخول كردنى وڵاتانى ده‌ره‌وه له‌كاروبارى ناوخۆى سوریا.
\"میكائیل بوگدانۆڤ\"" جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و باڵیۆزى چین له روسیا رایانگه‌یاند كه نابێت هیچ هێزێكى بیانى ته‌داخول له‌كاروبارى ناوخۆى سوریا بكات.
هه‌روه‌ها هه‌ردو وڵات داوایان له حكومه‌تى سوریا كرد كۆتایی به‌و توندوتیژیانه بهێنێت كه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێتء، به دیالۆگێكى نیشتیمانى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ئارامى بۆ وڵات بگێرِێته‌وه.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره"