توركیا باڵیۆزى ئیسرائیل ده‌رده‌كات
حكومه‌تى توركیا باڵیۆزخانه‌ى ئیسرائیلی له وڵاته‌كه‌ى ئاگاداركرده‌وه كه به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ى جێبهێڵێتء ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بۆ ئاستى دوه‌م دابه‌زاند.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسێكى حكومه‌تى ئیسرائیل هیواى خواست په‌یوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیادا ئاسایی ببێته‌وه و به‌هۆى بونى په‌یوه‌ندیه‌كى سه‌ربازى پته‌و له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ڤیكتۆریا نۆلارن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌و و مێژوییه له‌گه‌ڵ توركیا و ئیسرائیل بۆیه هیواداره په‌یوه‌ندى ئه‌و دو وڵاته ئاسایی ببێته‌وه و ناكۆكیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.