سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
نائۆتۆ كان سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی ره‌خنه‌كان له دژی كابینه‌كه‌ی، رۆژی هه‌ینی 26ی ئاب، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
كان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی پارتی دیموكراتیكی ژاپۆن، بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت راگه‌یاند و راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، دوابه‌دوای رووداوی كاره‌ساتباری بوومه‌له‌رزه و سونامی و تێكچوونی وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی فۆكۆشیما، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك ره‌خنه ببووه‌وه.
له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا له ژاپۆن، ئه‌مه شه‌شه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
كان، پێشتر له مانگی حوزه‌یراندا رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی 3 یاسا په‌سند بكات، ئاماده‌یه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. ئه‌و 3 یاسایه رۆژی هه‌ینی په‌سند كران.