مێكی‌ ئاژانسی‌ ئه‌تۆمی‌، سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێرانی‌ كرد

مێكی‌ ئاژانسی‌ ئه‌تۆمی‌، سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێرانی‌ كرد
تیمێكی‌ ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم، بۆ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژ سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ كردووه‌


راپۆرته‌كانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌واڵ‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیمێكی‌ چاودێرانی‌ ئاژانسی‌ ئه‌تۆمی‌، له‌ حه‌وتووی‌ رابردوودا مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 5 رۆژ سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران بكه‌ن.



ئاژانسی‌ ئاسۆشیتدپرێس له‌مباره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تی‌ ئه‌و تیمه‌ی‌ ئاژانس له‌ حه‌وتووی‌ رابردوودا سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ كردووه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌ته‌نز، فه‌ردوو، ئه‌سفه‌هان، بووشه‌هر و ئه‌راكی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینیوه‌.



هاوكات ئاژانسی‌ فارس نیوزی‌ ئێرانیش له‌ زمانی‌ نوێنه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ئاژانس وتوویه‌تی‌، سه‌ردانی‌ ئه‌و تیمه‌ی‌ ئاژانس به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رمان ناكاره‌تس، بریكاری‌ ئاژانس، له‌سه‌ر بانگهێشت و داوای‌ ئێران بووه‌.



له‌ دوای‌ ئاشكرا بوونی‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ ئێران له‌ نزیك شاری‌ قوم، ئه‌مه‌ گرینگترین سه‌فه‌ری‌ تیمی‌ چاودێرانی‌ ئاژانس بۆ ئێرانه‌ و پێش ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ رێگه‌ی‌ كامێرا و شه‌پۆله‌كانی‌ مانگی‌ ده‌ستكرده‌وه‌ چاودێریی‌ به‌شێك له‌ چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران ده‌كرا.
Top