سەیفولئیسلام قەزافی دووبارە لە تەرابلوس دەردەكەوێتەوە

سەیفولئیسلام قەزافی دووبارە لە تەرابلوس دەردەكەوێتەوە
ماوەی 2 ڕۆژە بە بەردەوامی هەواڵی گرتنی سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سەرۆكی لیبیا لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكە بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام دوێنێ شەو سەیفولئیسلام لە تەرابلوس پایەتەختی شارەكە بینراوە.

سەیفولئیسلام لە دەركەوتنەكەی ئەمجارەی گوتی، حكوومەتی لیبیا \"بڕبڕەی پشتی\"" هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی شكاندووە، تۆڕی \""بی بی سی\""ی بەریتانیایی ئەمڕۆ سێشەم گواستییەوە.

بەرەبەیانی سێشەم كوڕی قەزافی لە ئۆتۆمۆبێلێكی حكوومەتی لە هۆتێلی ریكسۆس كە لەلایەن پاسەوانانی حكوومەت چاودێری دەكرا، هاتەخوارەوە و ئەمە دوای 2 ڕۆژ لە دەنگۆی گرتنی سەیفولئیسلام لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە.

دوێنێ دووشەم هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن توانیان بچنە ناو شاری تەرابلوسەوە و ئاهەنگ لە گۆڕەپانی سەوز ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی حكوومەتەوە لە باب عەزیزییە بەرەنگاربوونەوەیەكی بەهێزیان بینی، لە ئێستەدا هەردوو لا هەواڵی گرتنی زۆربەی بەشەكانی تەرابلوس بڵاو دەكەنەوە.

سەیفولئیسلام /39 ساڵ/ لە بەهاری ڕابردووەوە لەوەتەی شەڕی لیبیا و ئۆپۆزسیۆن دەستی پێ كردووە، زۆر لە میدیاكان دەردەكەوێ و پاڵپشتی باوكی دەكات."
Top