تا ئێستە زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس لە سووریا كوژراون

تا ئێستە زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس لە سووریا كوژراون
ئەمڕۆ دووشەم سەرچاوەیەك لە لێژنەى مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان راى گەیاند، لە سەرەتاى دەسپێكردنى شەپۆڵی ناڕەزایەتییەكانى سووریا تا ئێستە زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس بوونەتە قوربانى.

نافی بیلاى كۆمسیارى لێژنەى مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەبارەى دۆخى سووریا ساز دەكات گوتى، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 2 هەزار و 200 كەس كوژراون، لەگەڵ هەبوونى دەنگۆی كوشتنى 350 كەس لە سەرەتاى مانگى رەمەزانەوە تا ئێستە.

پتر گوتى، سوپا و هێزەكانى تەناهی بەردەوام زێدەڕۆی لە بەكارهێنانى زەبرى وەك تۆپی قوڕس دەكەن بۆ كپكردنى خۆپێشاندانە ئاشتییەكان و كۆنتڕۆڵكردنى شارەكان.

بەپێی ئامارێكی پێشتری نەتەوە یەكگرتووەكان هەزار و 900 كەس تا 2 هەزار كوژراو تۆمار كرابوو.

ماوەى زیاتر لە 24 هەفتەیە خۆپێشاندان و ناڕەزاییی ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە و داواى لەسەركارلادانى بەشار ئەسەد دەكەن، لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانى سووریا بەبۆردمان و گرتن و گەمارۆدانى شار و شارۆكەكان وەڵامى خۆپێشاندەرانى داوەتەوە.
Top