هێزەكانی قەزافی لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابلوسیان بەدەستەوەیە

هێزەكانی قەزافی لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابلوسیان بەدەستەوەیە
ئەمڕۆ دووشەم فرانكۆ فراتینی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رای گەیاند هێشتا لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابولسی پایەتەختی لیبیا بەدەست هێزەكانی قەزافییەوەیە. ئاژانسی \"رۆیتەرز\""ی گواستیەوە.

فراتینی لە ئیتاڵیا بە تەلەڤزیۆنی سكای راگەیاند كات بۆ دانوستاندن لەپێناو ئەگەری دوورخستنەوەی قەزافی بەسەرچوو، هاوكات پێویستە لە بەردەم دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای ئامادە بێت.

فراتینی گوتی \""لە سەتا 10 بۆ 15ی تەرابلوس تا ئێستە بەدەستی هێزەكانی قەزافییەوەیە\""، ئاماژەی بەوەش كرد \""گیرانی دوو كوڕی قەزافی كاتێكی یەكلاكەرەوە بوو لە ململانێیەكەدا\"".

شەوی رابردوو لیبیا كۆتاهاتنی رێژیمی موعەمەر قەزافی سەرۆكی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە بینی، ئەو ستەمكارەی 42 ساڵە فەرمانڕەوای وڵاتی بەدەستێكی پۆڵایین كرد، دوای ئەوەی شۆڕشگێران كۆنترۆڵی تەرابلوسی پایەتەختیان كرد و جەماوەری راپەڕیویش دوای شەڕێكی درێژخایەن لە گۆڕەپانی سەوز دەستیان بە ئاهەنگگێران كرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرەنسا شۆڕشوانان و هێزەكانی قەزاف لە دەوروبەری بارەگاكەی موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا لە ناوچەی باب ئەلعەزیزییە لە تەرابولسی پایەتەخت لە شەڕێكی سەختدان."
Top