شۆرِشگێرانى چه‌ند گه‌رِه‌كێكى ته‌رابلوسی پایته‌ختیان كۆنترِۆڵ كرد

شۆرِشگێرانى چه‌ند گه‌رِه‌كێكى ته‌رابلوسی پایته‌ختیان كۆنترِۆڵ كرد
به‌پێى ئاژانسی هه‌واڵه‌كان، شه‌وى رابردو شۆرِشگێرِانى لیبیا توانیان بگه‌نه‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختى لیبیا و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند گه‌رِه‌كێكى ئه‌و شاره‌دا بگرن.

دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فرِۆكه‌كانى ناتۆ چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه‌كانى سه‌ربه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆردومان كرا، شۆرِشگێرِڕنى لیبیا توانیان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ته‌رابلوس و هه‌ریه‌ك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانى \"تاجورا\"" و \""سوق جومعه‌\"" كۆنترشۆڵ بكه‌ن.

شۆرِشگێرشانى لیبیا رِایانگه‌یاند له‌ پێكدانه‌كانیاندا 123 كه‌س له‌ هێزه‌كانى حكومه‌تى لیبیا كوژران و 35 كه‌سی دیكه‌ش به‌دیل گیراون.

له‌به‌رامبه‌ردا \""موسا ئیبراهیم\"" وته‌بێژى حكومه‌تى لیبیا رایگه‌یاند بارودۆخى ته‌رابلوس ئارامه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ته‌نها چه‌ند چه‌كدارێكى شۆرِشگێران دزه‌یان كردوه‌ته‌ ناو ته‌رابلوس.

سه‌رچاوه‌/ جه‌زیره‌"
Top