حكومه‌تى لیبیا داواى دانوستان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه\" سه‌یفولئیسلام قه‌زافی\"" كورِی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا داواى له لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى كرد كێشه‌كانیان به دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌ستى ئاشتى درێژ بكه‌ن.
قه‌زافی ئاماده‌یی حكومه‌تى لیبیاشی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى ئاشته‌وایی له وڵات‌دا.
وتیشی:حكومه‌تى لیبیا له‌ناوخاكى خۆیدایه و هه‌رگیز خۆى به‌ده‌سته‌وه نادات و ئاڵاى سپی هه‌ڵناكاتء ئاماده‌ین چه‌ندین رِۆژ و مانگ و ساڵ شه‌رِ بكه‌ین له‌كۆتایشدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین.
سه‌یفولئیسلام قه‌زافی، وتیشی: ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سه‌رپه‌رشتى هه‌مواركردنى ده‌ستورى وڵات ده‌كه‌م و ئاماده‌یه ده‌ستور بگۆرِێت."