ئەمڕۆ بەشار ئەسەد لە دیمانەیەكى تەلەڤزیۆنى سووریادا لە دۆخى ئەو وڵاتە دەدوێ

ئەمڕۆ بەشار ئەسەد لە دیمانەیەكى تەلەڤزیۆنى سووریادا لە دۆخى ئەو وڵاتە دەدوێ
ئەمڕۆ یەكشەم بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنى سووریا تیشك دەخاتە سەر بارودۆخى سووریا و ئەو هەنگاوانەى لە چوارچێوەى پرۆسەى \"چاكسازى\""دا ناونى.

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسى (سانا)ى رەسمیى سووریا، لەو گفتوگۆیەدا ئەسەد هەروەها باس لە دووریاییەكانى پاڵەپەستۆكانى ئەمەریكا و وڵاتانى رۆئاوایى لەسەر سووریا لە رووى سیاسی و ئابوورییەوە دەكات و تێڕوانینى خۆى بۆ داهاتووى وڵاتەكە دەخاتە روو.

ئەم وتارەى ئەسەد چوارەم وتاریەتى لەوەتەى لە ئادار/مارسى رابردودا خۆپێشاندانە جەماوەرییەكان لەدژى رێژیمەكەى سەریان هەڵ داوە، كە بەپێى راپۆرتەكانى چالاكوانان و رێكخراوە مافناسەكانى سووریا، تائێستە زیاتر لە 2 هەزار كەس تێیاندا كوژراون، هەروەها وتاریەتى دواى بانگهێشتكردنى لەلایەن ئەمەریكا و ژمارەیەك لە وڵاتانى رۆئاواییەوە بۆ بەجێهێشتنى كورسیی دەسەڵات.
"
Top