روسیا و توركیا دژى ده‌ستبه‌رداربونى به‌شار ئه‌سه‌دن له‌ ده‌سه‌ڵات

روسیا و توركیا دژى ده‌ستبه‌رداربونى به‌شار ئه‌سه‌دن له‌ ده‌سه‌ڵات
هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و حكومه‌تى روسیا دژایه‌تى خۆیان نیشاندا بۆ پشتگیرى كردنى داواكه‌ى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربونى سه‌رۆكى سوریا له‌ ده‌سه‌ڵات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌ورپا كرد كه‌ ده‌رفه‌تێكى زیاتر بده‌ن به‌ \"به‌شار ئه‌سه‌د\""ـى سه‌رۆكى سوریا بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا دژایه‌تى خۆیشى نیشاندا بۆ پشتگیرى كردنى داواكه‌ى وڵاتانى خۆرئاوا كه‌ داوایان كردبو به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیتشیمانى توركیا كه‌ زۆرینه‌ى كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ باڵاكانى توركیان، رِه‌تیان كرده‌وه‌ پشتگیرى ده‌ستبه‌رداربونى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن له‌ده‌سه‌ڵات و، داواى له‌ حكومه‌تى سوریا كرد ده‌ستبه‌ردارى سیاسیه‌تى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران ببێت كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ پێنج مانگه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
Top