ئه‌سه‌د ئۆپێراسیۆنه‌كان ده‌وه‌ستێنێ !
محمود سامح
سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د, وه‌ستاندنی گشت ئۆپێراسیۆنه‌كانی رژێمی سووری راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران. ووته‌بێژی په‌رله‌مان فه‌رحان حه‌ق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه به‌شار ئه‌سه‌د له په‌یوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنیه‌وه له‌گه‌ڵ بان كی مۆن ی سكرتێری گشتی لێدوانێكی ئه‌نجامداوه. فه‌رحان حه‌ق ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه رێزدار به‌شار ئه‌سه‌د له‌م لێدوانه‌یدا بان كی مۆنی دڵنیا كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی گشت ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازی و پۆلیسیه‌كان له‌دژی به‌رهه‌ڵستیكارانی رژێمی سووری. له‌دوای ئه‌وه‌ی كه بان كی مۆن ئه‌ندێشه‌یه‌یه‌كی زۆری خسته روو سه‌باره‌ت به پێشێلكرانی مافی مرۆڤ له سووریا و به‌كارهێنانی هێز له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلدا, هه‌ر بۆیه‌ش داوای وه‌ستاندنی گشت ئه‌و ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازی و پۆلیسیانه‌ی له ئه‌سه‌د كرد و ئه‌سه‌دیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌وا گشت ئۆپێراسیۆنه‌كان كۆتاییان پێهاتووه.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی بان كی مۆن جه‌ختی له‌سه‌ر دوباره كردنه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ كرد سه‌باره‌ت به كوشتار و خۆپیشاندانه توندره‌وه‌كان. بۆ كپ كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان رژێمی ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵێك ئۆپێراسیۆنی ئه‌نجامدابوو ئه‌مه‌ش ببوه هۆی كوشتاری كۆمه‌ڵێكی زۆری خه‌ڵكی سڤیل. ئه‌مه‌ش بوه هۆی دروستبوونی كاردانه‌وه‌یه‌كی جیهانی..
هه‌ر 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مرۆ سه‌باره‌ت به قه‌یرانیه‌كه‌ی سووریا كۆده‌بنه‌وه.