بەشار ئەسەد رایگەیاند ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە سوریا وەستێنراوە

بەشار ئەسەد رایگەیاند ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە سوریا وەستێنراوە
سەرۆکى سوریا هەواڵى وەستاندنى ئۆپەراسیۆنى سەربازیى لە دژى خۆپیشاندەران لە سوریا، بە سکرتێرى نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند

بان کى مۆن، سکرتێرى گشتیى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا، جارێکى دیکە تەئکیدى لەسەر کۆتایى هێنان بە هێرشى سەربازى کردەوە.


بەپێى راپۆرتى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشار ئەسەد لە وەڵامى داواى سەرۆکى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایى هێنان بە هێرش و گرتنى خۆپیشاندەران، وتوویەتى ئۆپەراسیۆنى سەربازى لە سوریا راگیراوە.


کى مۆن هەروەها داواى کردووە لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ سەبارەت بە کوشتنى خەڵک لە سوریا بکرێت و هەروەها میدیاکان ئازاد بن بۆ گواستنەوەى هەواڵ و رووداوەکانى خۆپیشاندانەکان لە سوریا.


ئەمە لەحاڵێکدایە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا، سەرۆکى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشى سوپاى سوریا بۆ سەر خەڵک وتبووى \"بەشار ئەسەد هەستى مرۆڤایەتیى خۆى لەدەست داوە\""."
Top