حكومه‌تى توركیا داوا له خۆپیشانده‌رانى سوریا ده‌كات به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه\"ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا كه‌له‌قاهیره ئه‌نجامیدا رِایگه‌یاند: كۆتا داوامان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا ئه‌وه‌یه كه توندوتیژى دژى هاوڵاتیانى به‌بێ هیچ مه‌رجێك رِابگرێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هۆشداریشیدایه حكومه‌تى سوریا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونى له كوشتن و ده‌ستگیركردنى خۆپیشانده‌ران و وتی: توركیا مۆڵه‌تى دو هه‌فته‌ى داوه‌ته حكومه‌تى سوریا بۆ كشانه‌وه‌ى سوپا له شاره‌كان و ئه‌نجامدانى چاكسازى به‌په‌له.
ئۆغلۆ وتیشی: هه‌ڵوێستى توركیا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى سوریا نه‌گۆرِاوه و پشتگیرى هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه داواى بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى ده‌كه‌ن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا داواشی له خۆپیشانده‌رانى سوری كرد به‌رده‌وامبن له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى بۆ جێبه‌جێ كردنى داواكاریه‌كانیان.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"