توركیا به‌دورى نازانێت هێزى نێوده‌وڵه‌تى دژى حكومه‌تى سوریا به‌كاربهێندرێت
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، به‌رپرسێكى باڵاى توركیا كه‌نه‌یوست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به رِۆژنامه‌ى \"حورِیه‌ت\""ـى توركى رِاگه‌یاند: له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا، \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، ئه‌سه‌دى ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ئه‌وا چی دی توركیا نابێته هاوپه‌یمانی.
وتیشی: ماوه‌ى 8 مانگه له‌هه‌وڵى قایل كردنى وڵاتانى جیهانین بۆ پێدانى مۆڵه‌تێك به به‌شار ئه‌سه‌د به‌مه‌به‌ستى رِاگرتنى توندوتیژه‌كان دژى گه‌له‌كه‌ى و چه‌ندین جار داوامان لێكردون كه توندوتیژه‌كان رِابگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوریا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسیه‌تى خۆى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ى به‌كاربهێنێت، ئه‌وا توركیا نابێته هاوپه‌یمان و هاوبه‌شى.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى توركیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه حكومه‌تى توركیا هێزێكى زۆری له‌سه‌ر سنوره‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و سوریا كۆكردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌باشی بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى هه‌ر رِوداوێكى له‌ناكاو.
سه‌رچاوه/شه‌رقولئه‌وسه‌ت"