سوریا ... کوژرانی 11 هاوڵاتی لە شارەدێی کەناکر
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز ، لەکاتی هەڵمەتەکەچوار تانک و بلدۆزەر چوونەتە شارەدێیەکە کە 30 کم لە دیمشەقی پایتەختەوە دوورە و 14 تانکیش گەمارۆی ناوچەکەیان دابوو.
دانیشتوانی ناوچەکەش بەبەرد و هەڵگیرساندنی ئاگر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکان رووبەرووی هێزەکان بوونەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی بنکەی مافەکانی مرۆڤ هێزەکانی سوریا لەوهەڵمەتەدا 300 کەسیان دەستگیرکردوە وبەرەو شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.