ئه‌ردۆگان داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا پێش بخرێت، و ئۆپۆزسیۆن داواى هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا ده‌كه‌ن

ئه‌ردۆگان داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا پێش بخرێت، و ئۆپۆزسیۆن داواى هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا ده‌كه‌ن

گولاَن/ساڵح محمد
ئۆپۆزسیۆن داواده‌كات پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستورى توركیا بگۆرِدرێت و حكومه‌تى توركیاش داواده‌كه‌ى رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ، و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواده‌كات كه‌ واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا پێَش بخرێت.

\"كه‌مال كڵچدار ئۆغلۆ\"" سه‌رۆكى پارتى گه‌لی كۆمارى رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ ده‌ست بكرێت به‌ هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا كه‌له‌لایه‌ن هاولاَتیانى توركیاوه‌ ده‌نگى بۆ دراوه‌ ، و پێویست ناكات بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا دوابخرێت كه‌ برِیاره‌ له‌ مانگى ته‌موزى 2011 ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روه‌ها ئۆغلۆ ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردیه‌كان كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد بكات.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِه‌تى كرده‌وه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ده‌ستكارى ده‌ستور بكرێت و هه‌موار بكرێت به‌بیانوى نه‌بونى كاتى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌.

هه‌روه‌ها \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
پێویست ناكات تا مانگى ته‌موزى ساڵى 2011 چاوه‌رِوانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌ مانگێك هه‌ڵبژاردنه‌كان بێته‌ پێشه‌وه‌ له‌مانگى حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌م داوایه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا دواى ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ هات كه‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدار له‌ توركیا به‌ده‌ستى هێنا له‌ ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا و سه‌ركه‌وتنى به‌رِێژه‌ى 57% له‌ رِیفراندۆمه‌كه‌."
Top