زانكۆى ئه‌زهه‌ر پشتوانى برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
دواى برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه له ولاَتى فه‌ره‌نسا كه نارِه‌زاییه‌كه‌ى زۆری لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن زۆرێك له ولاَته ئیسلامیه‌كان له فتوایه‌كدا ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى بالاَى زانكۆى ئه‌زهه‌ر پشتیوانى خۆی بۆ حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌ربرِی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه له ولاَته‌كه‌یدا.
\"عه‌بدولموتى ئه‌لبیومی\"" ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى بالاَى زانكۆى ئه‌زهه‌ر رِایگه‌یاند:
برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه له‌لایه‌ن حكومه‌تى فه‌ره‌نساوه برِیارێكى به‌جێیه چونكه په‌چه نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئیسلامدا ناگونجێت و ئیسلام فه‌رمانى پێنه‌كردوه به‌ڵكو زیان به ئاینى پیرۆزى ئیسلام ده‌گه‌ێنێت.
ئه‌م فتوایه‌یی زانكۆى ئه‌زهه‌ر پاڵپشتیه‌كه بۆ حكومه‌تى میسر به‌مه‌به‌ستى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه له ولاَته‌كه‌یدا و نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه.
په‌رِله‌مانى فه‌ره‌نسا له‌هه‌فته‌ى رِابردو برِیارى دا كه داپۆشینى ده‌موچاوى ئافره‌تان له شوێنه گشتیه‌كاندا به په‌چه قه‌ده‌غه بكرێت سزاى هه‌ركه‌سێك بدات كه سه‌رپێچى ئه‌و برِیاره بكه‌ن و غه‌رامه بكرێت و هه‌رپیاوێكیش خێزانه‌كه‌ى ناچار بكات به پۆشینى په‌چه سزا بدرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ برِیاره‌كه‌ى په‌رِله‌مانى فه‌ره‌نسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه له‌هه‌ریه‌ك له ولاَتانى سوریا و میسر چه‌ند لایه‌نێك داواى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌چه ده‌كه‌ن له ولاَته‌كه‌یاندا."