ئۆباما: هه‌لێكى مێژویی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانى ده‌ستپێكردنى خولى گشتى ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بارودۆخى ئێستاى به‌هه‌لێكى مێژویی نابرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و كۆتایی هێنان به ناكۆكى و توندوتیژى له‌و ناوچه‌دا و داواى له فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل كرد كه بگه‌نه رِێككه‌وتن و كۆتایی به شه‌رِى نێوانیان بهێنن.
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هه‌لێكى مێژوییه بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به‌تایبه‌ت له‌نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا كه دواین چه‌ندین ساڵ توانرا دانوستانه رِاسته‌خۆكان له نێوانیاندا ده‌ستپێبكاته‌وه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن چه‌ندین لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیلی دژایه‌تى ئه‌و دانوستانه ده‌كرێت.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له‌و ولاَت و لایه‌نانه كرد كه دژایه‌تى پرِۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ن له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا بێن و پرِۆژه‌یه‌كى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن تا ببێته مایه‌ى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا و كۆتایی هێنان به خوێن رِشتن و شه‌رِ و ناكۆكى.
له‌به‌شێكى تری وتاره‌كه‌یدا كه‌له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌شی كرد باراك ئۆباما داواى له حكومه‌تى ئێران كرد كه هه‌ڵوێستى خۆی له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌رِونى ئاشكرا بكات و مه‌به‌ستى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بخاته رِوو."