رِوسیا ئاماده نییه چه‌ك به ئێران بفرۆشێت
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى رِوسیا فه‌رمانى رِاگرتنى فرۆشتنى موشه‌كى جۆری ئێس300 ـى ده‌ركرد به ئێران و رِه‌تى كرده‌وه كه ولاَته‌كه‌ى ئه‌و جۆره موشه‌كه به ئێران بفرۆشێت، و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى تاران برِیارى دا كه خۆى به‌رهه‌مى بهێنێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تى رِوسیا رِه‌تى كرده‌وه كه موشه‌ك به تاران بفرۆشێت و هۆكارى نه‌فرۆشتنى موشه‌كى جۆری ئێس300 ـى به حكومه‌تى تاران گه‌رِانده‌وه بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه به‌پێى ئه‌و سزایه نابێت هیچ ولاَتێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به ئێران بفرۆشێت.
هه‌روه‌ها به‌پێى برِیاره‌كه‌ى حكومه‌تى رِوسیا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به حكومه‌تى تاران نافرۆشن و مامه‌ڵه‌ى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته ناكه‌ن.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و برِیاره‌ى حكومه‌تى رِوسیا \"ئه‌حمه‌د وه‌حیدی\"" وه‌زیرى به‌رگرى ئێران ئاشكرایی كرد كه‌له‌هه‌وڵى به‌رهه‌مێنانى موشه‌كى ئێس300 دان له‌ناوخۆى ئێران.
شایانى باسه موشه‌كى ئێس300 تواناى برِینى رِوبه‌رِێكى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێت موشه‌كى جۆری (بالیسیتی) و (كروز) تێكبشكێنێت له‌گه‌ڵ فرِۆكه‌ى جه‌نگى."