گوڵ: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد سه‌نگى توركیا له‌ جیهان زیاد ده‌كات

گوڵ: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد سه‌نگى توركیا له‌ جیهان زیاد ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك كۆمارى توركیا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد ده‌كاته‌وه‌ له‌ توركیا و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد سه‌نگى توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان زیاد ده‌كات، و سوربونى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد دوپات ده‌كاته‌وه‌.

\"عه‌بدولاَ گوڵ\"" سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِایگه‌یاند:
توركیا سه‌نگ و قورسایی جارانى بۆ گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌ پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ناسرابو به‌لاَم ئێستا توركیا سه‌نگ و قورسایی خۆیی له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

سه‌رۆك كۆمارى توركیا كه‌ ئێستا له‌شارى نیویۆركه‌ باسى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى كرد له‌ توركیا و رِایگه‌یاند:
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا سه‌نگى توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان زیاد ده‌كات و بۆ به‌هێزبونى توركیا پێویسته‌ كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌و كێشه‌یه‌ بهێنرێت.

له‌كۆتاییدا عه‌بدولاَ گوڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا گوتیشى: بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد چه‌ندین پرِۆژه‌ى چاكسازیمان پێشكه‌ش كردوه‌ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرِۆژه‌ى كرانه‌وه‌ى دیموكراتى به‌رده‌وام ده‌بین كه‌ هه‌لێكى مێژوییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا."
Top