\"ئیسرائیل ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ سوریا ئه‌نجام بدات\"""
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئیسرائیل ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستانى رِاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا و كۆتایی پێهێنانى ئه‌و گرژى و ئاڵۆویه‌ى له‌نێوانیاندا هه‌یه.
\"شیمۆن پێرێز\"" سه‌رۆك كۆمارى ئیسرائیل رِایگه‌یاند:
ئیسرائیل ئاماده‌ییه ده‌ست بكاته‌وه به‌دانوستان له‌گه‌ڵ سوریا و كۆتایی به ناكۆكیه‌كانى نێوانیان بهێنێت، وه‌ك میسر و ئوردون ببێته‌وه دۆست كه پێشتر ناكۆكیه‌كى زۆر هه‌بو له نێوان ئیسرائیل و ئه‌و دوو ولاَته به‌لاَم پاشان كۆتایی به ناكۆكیه‌كانیان هێنا.
سه‌رۆك كۆمارى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئیسرائیل له ئێستاوه ئاماده‌ییه دانوستانى رِاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سوریا ئه‌نجام بدات.
شایانى باسه له ماوه‌ى رِابردودا دانوستانى نارِاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى ئیسرائیل و سوریا ئه‌نجام دراوه، و له‌لای خۆشیانه‌وه به‌رپرسانى سوریا داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردبو كه رِۆڵی دانوستانكار ببینێت له نێوان ئیسرائیل و سوریا.
"