بۆ تاوتوێكردنی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌كه‌كه ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێده‌دا
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
دوا به‌دوای گه‌رِانه‌وه‌ی له ئه‌سته‌نبۆل به‌ره‌و ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌و نا ئاسایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منی ئه‌و ولاَته گرێدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی نوێی سوپا سالاری توركیا ئیشیك قوشانار و سه‌ركرده‌ی هێزه وشكاییه‌كان ئه‌رداڵ جیلان ئۆغلۆو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌میل چیچاك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بالاَی له ناوبردنی تیرۆر و هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ‌و داد‌و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركی_میت_ ئاماده‌ی بوون به گشتی تاوتوێی پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌و پرسی ئاگربه‌سته یه‌كلایه‌نه‌كه‌ی ئه‌و په‌ارته‌یان كرد كه له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئاگربه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك راگه‌یاند به‌لاَم دواتر ماوه‌كه‌ی بۆ ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه 20/9/2010 درێژكرده‌وه به‌هۆی ئه‌نجامدانی راپرسی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستووری توركیا كه له 12 ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌چوو و تێیدا 58% ی گه‌لی توركیا جگه له به‌شێكی زۆری كورد كه بایكۆتی راپرسییه‌كه‌یان كرد ده‌نگیان بۆ چاكسازی ده‌ستوری دا، سه‌ركه‌وتنی راپرسییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانرِه‌وابوو كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002 وه فه‌رمانرِه‌وایه‌تی توركیا ده‌كات.
ماڵپه‌ری- ڕخبار العالم-