محه‌مه‌د ئه‌ره‌گۆن كۆچی دوایی كرد
ئا-عبدالله چنگیانی
شه‌وی سێ شه‌ممه له‌پایته‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی جه‌زائیری له‌ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دووایی كرد و، له‌زۆربه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بی و جه‌زائیرییه‌كان به كۆستێكی گه‌وره ئه‌م كۆچكردنه‌یان ناوزه‌ند كرد.
ئه‌ره‌گۆن به‌گرنگترین ئوستاد و كه‌سایه‌تی ناوده‌برێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه توانیه‌تی چه‌ندین رای جیاوازی هه‌بێت له بواری ئیسلامیزم كه زۆربه‌یان نیشانه‌ی پرسیاریان به‌سه‌ره‌وه‌یه، وه‌ك چۆن یه‌كێك بوو له‌دامه‌زرێنه‌رانی بیرۆكه‌ی گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست.
ژیاننامه:
محه‌مه‌د ئه‌ره‌گۆن له ساڵی 1928-2010 ژیاوه، له‌وڵاتی جه‌زائیر له‌دایك بووه، سه‌ره‌تاكانی خوێندنی تاوه‌كو له زانكۆ ده‌رچووه هه‌ر له‌و وڵاته ته‌واو كردووه، پاشان به‌هۆی رۆژهه‌ڵاتناسێكه‌وه، په‌یوه‌ندی به زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسی ده‌كات، ئیتر له‌و وه‌خته‌وه خۆی به فیكر و فه‌لسه‌فه‌وه ته‌رخان ده‌كات، هه‌ر له‌و زانكۆیه‌ش ده‌بێته مامۆستا تاوه‌كو كۆچی دووایی ده‌كات.
گه‌وره‌ترین ناونیشان له فیكری ئه‌ره‌گۆن ئه‌وه‌یه كه هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه كه په‌تی جیاوازی نێوان شارستانییه‌تی رۆژهه‌ڵات و شارستانییه‌تی رۆژئاوا بقرتێتێت و، هیچ لایه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌وی تردا نه‌شكێنرێته‌وه، بگره وه‌ك زنجیره‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان به‌ته‌واوكاری ئه‌وی تر داده‌نێت.
له‌فیكری ئیسلامیزمدا چه‌ندین رای جیاوازی هه‌یه كه تائێستا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت گفتوگۆشی له‌سه‌ر بكرێت، له‌وانه:
-ئه‌ره‌گۆن پێی وایه ده‌بێت ده‌قه ئایینییه‌كان وه‌ك هه‌ر ده‌ق و سیسته‌مێكی تر ملكه‌چ بكرێن بۆ دیراسه و توێژینه‌وه، به‌پێی نوێترین په‌یرِه‌وی زانستی.
- پێی وایه ده‌بێت وشه‌كانی قورئان له‌چوارچێوه‌ی \""ته‌قدیس\"" كردن ده‌ربهێنرێت و رێگا بدرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆی دانراوه -ته‌جوید- بخوێنرێته‌وه تاوه‌كو نه‌بێته قورسایی بۆ منداڵه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر عه‌ره‌بی نازانن، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه پێی وابێت قورئان وه‌ك مانا له‌لایه‌ن خواوه هاتبێته خواره‌وه و موقه‌ده‌سه و، وشه‌كانی دارێژراوی پێغه‌نبه‌ر بێت د.خ.
- ئه‌ره‌گۆن بیر‌و بۆچونه‌كانی به درێژه‌پێده‌ری فیكری موعته‌زیله داده‌نێت كه پێش 10 سه‌ده ئه‌و رێچكه ئایینییه دروست بو، كه‌عه‌قڵیان پێش نه‌قڵ كردووه، ئه‌مه‌ش به سود وه‌رگرتن له فه‌یله‌سوفه یۆنانییه كۆنه‌كان.
ئه‌ره‌گۆن زیاتر له 17 په‌رتوكی دانراوی خۆی هه‌یه و هه‌موویان به زمانی فه‌ره‌نسی نوسراون و له‌پاشاندا له‌به‌ر گرنگییان كراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی."