توركیا رِه‌زامه‌ندى نواند له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكه‌كه‌ى

توركیا رِه‌زامه‌ندى نواند له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكه‌كه‌ى

گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2003 له‌كاتى هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق حكومه‌تى توركیا رِێگه‌ى نه‌دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌خاكه‌كه‌ى تێپه‌رِن و ئاسمان و خاكه‌كه‌ى به‌كاربهێنن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراق به‌لاَم له‌كاتى گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ حكومه‌تى توركیا له‌رِێگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ رِێگه‌دان به‌ گه‌رِڕنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌كارهێنانى ئاسمانى ولاَته‌كه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

\"ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِایگه‌یاند:
پێشتر توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكى توركیا رِێككه‌وتون بۆیه‌ هه‌ركاتێك هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كشانه‌وه‌ ده‌توانن خاكى توركیا به‌كاربهێنن بۆ گه‌رِڕنه‌وه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا یان مانه‌وه‌یان له‌ توركیا.

گوتیشى: هه‌رچه‌نده‌ له‌كاتى هاتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، توركیا رِێگه‌ى نه‌دا كه‌ خاكه‌كه‌ى و ئاسمانه‌كه‌ى به‌كاربهێنن به‌لاَم له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌یان ده‌توانن له‌ توركیاوه‌ بگه‌رِێننه‌وه‌ یان بمێننه‌وه‌، و هه‌روه‌ها ده‌توانن بنكه‌ى ئاسمانى ئینجه‌رلیك به‌كاربهێنێت.
"
Top