كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه‌ى سزادانى كۆریاى باشور ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه له كۆریاى باشور ده‌كات و به‌ڵێنى لێدانى گۆزێكى كوشنده ده‌دات له حكومه‌تى كۆریاى باشور ده‌دات ئه‌گه‌ر مانۆرِی سه‌ربازى ئه‌نجام بدات.
وته‌بێژێك به‌ناوى سوپاى كۆیاى باكور له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌رِه‌شه‌ى توندى ئاراسته‌ى كۆریاى باشور كردوه و رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى كۆریاى باكور گورزێكى كوشنده به كۆریاى باشور ده‌گه‌ێنێت كه پێشتر گورزی واى به‌رنه‌كه‌وتبێت، و سزایه‌كى به‌هێزى كۆریاى باشور ده‌ده‌ین به‌هۆى ئه‌و مانۆرِه سه‌ربازیه‌ى كه برِیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا به پاڵپشى و هاوكارى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى بدات.
هه‌روه‌ها پێشتریش حكومه‌تى كۆریاى باكور هۆشدارى داب‌و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى مانۆرِی سه‌ربازى له‌لایه‌ن كۆریاى باشور و هه‌رِه‌شه‌ى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى توندى لێكردبوو له‌كاتى ئه‌نجامدانى مانۆرِى سه‌ربازى له‌لایه‌ن حكومه‌تى كۆریاى باشوره‌وه.
شایانى باسه برِیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا مانۆرِێكى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌نێوان كۆریاى باشور و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت كه‌ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ژێرئاوخستنى كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور له‌لایه‌ن كۆریاى باكوره‌وه.