سه‌رۆكی سرِبیا: داننان به‌سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌بێته هۆی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی جیهان
ره‌نگه برِیاری دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی كۆسۆڤۆ له سرِبیا ببێته هۆی دروست بوونی جم وجۆڵی هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی جیهان بۆ داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان.
دوێنێ پێنج شه‌ممه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی دیكه برِیاری خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆو جیابوونه‌وه‌ی له سرِبیا راگه‌یاند، به‌م پێیه‌ش دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی داوایه‌كی حكومه‌تی سرِبیای ره‌تكرده‌وه كه پێشتر له ساڵی 2009 كه پێشكه‌ش به دادگاكه‌ی كردبوو له داواكارییه‌كه‌یدا برِیاری جیابوونه‌وه‌ی كۆسۆڤۆی به سووكایه‌تی پێكردن و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی سرِبیا له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌كو سه‌رۆكی سرِبیا بۆریس تادیچ هۆشداریدا ئه‌گه‌ر دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ په‌سند بكات ئه‌وا هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی جیهانیش داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ئه‌وكاتیش جارێكی دیكه نه‌خشه‌ی جیهان ده‌گۆرِدرێت و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌قامگیری جیهان روو له مه‌ترسی بكات.
له ساڵی 2008 ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی دانی به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ دانا، به‌لاَم هه‌ریه‌ك له سرِبیاو رووسیای ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به توندی دان پێنانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ره‌تكرده‌وه. رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆسۆڤۆ هاشم ته‌قی سه‌ر له نوێ پشتگیری ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ دووپاتكرده‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999 سرِبیا ده‌سه‌لاَتی خۆی له كۆسۆڤۆ له ده‌ستداوه دوای ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی كۆتاییان پێهات بۆ راگرتنی شه‌رِی نێوان ئه‌لبانه‌كان و سرِبه‌كان كه بۆ ماوه‌ی 78 رۆژ شه‌روپێكدادانه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بوو دواتر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه شه‌رِه‌كه راگیرا‌و له‌و كاته‌وه ئه‌و هه‌رێمه له‌لایه‌ن په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سییه‌وه چاودێری ده‌كرێ كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئه‌لبانی و 120 هه‌زار سرِبی له هه‌رێمه‌كه‌دان.
پێده‌چێت نه‌یاری و دژایه‌تیكردنی سرِبیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ببێته هۆی دواكه‌وتنی دانووستانه‌كان سه‌باره‌ت به بوونه ئه‌ندامییه‌تی سرِبیا له یه‌كێتی ئه‌ورِوپا چونكه له‌ساڵی 2008 به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له ولاَتانی ئه‌ورِوپاو ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورِوپا دانیان به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆدانا.