دادگاى نێوده‌وڵه‌تى دانى نا به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ
گولاَن/ساڵح محمد
دادگاى بالاَى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه رِێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له لاهاى برِیارى سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ به یاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا و رِایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژى برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نییه.
(هیساشی ئوادا) سه‌رۆكى دادگاى بالاَى نێوده‌وڵه‌تى رِایگه‌یاند:
یاساى نێوده‌وڵه‌تى رِێگر نییه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ ولاَتێك، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ولاَتى سربیا كه دان بنێت به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ و وه‌ك ولاَتێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
گوتیشى: رِڕگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ له ساڵى 2008 پێشێلكردنى برِیارى نێوده‌وڵه‌تى نییه، و كۆسۆڤۆ نزیكه له ئه‌ندام بون له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
دواى برِیارى رِاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی خۆى له مانگى فێبرایری ساڵى 2008 دادگاى بالاَى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌روارى 22-7-2010 برِیارى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ولاَته‌ى دا و سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆى به كارێكى یاسایی ناوبرد و رِه‌تى كرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى بێت.
حكومه‌تى سربیا دژایه‌تى سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات و داوا ده‌كات كه دان نه‌نرێت به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ و رِه‌تیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان بنێت به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ، و (بوریس تادیتش) سه‌رۆكى سربیا رِایگه‌یاند:
سربیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان نانێت به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ كه یه‌ك لایه‌نه برِیارى جیابونه‌وه‌ى له سربیا داوه و كۆسۆڤۆ هه‌رێمێكى سربیایه و رِێوشویِنى توند ده‌گرینه به‌ر دژى كۆسۆڤۆ.
له‌به‌رامبه‌ردا تائێستا 69 ولاَتى جیهان دانیان ناوه به سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ له نێوانیشیاندا ئه‌مه‌ریكا كه پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات.
كۆسۆڤۆ داواى له سربیا كرد كه وه‌ك ولاَتێكى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ بكات، و (ئه‌سكه‌نده‌ر حسێنى) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆسۆڤۆ رِایگه‌یاند:
دواى برِیارى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى و دان نان به‌سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ چاوه‌رِىَ ده‌كه‌ین سربیا هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌رمان بگۆرِێت چونكه ده‌بێت سربیا وه‌كو ولاَتێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ بكات هه‌تا بتوانین كێشه‌كانى نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.