ئۆباما: : به‌رده‌وام بونى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ده‌بێته‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا

ئۆباما: : به‌رده‌وام بونى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ده‌بێته‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا

گولاَن/ساڵح محمد
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى كرد له‌ \""دیڤید كامیرۆن\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، و له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنى نێوانیاندا بارودۆخى عێراق و ئه‌فغانستان و به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و به‌هه‌ده‌رچونى نه‌وتى مه‌كسیك و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولا تاوتوێ كرا.

له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانییدا \""باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ به‌رپرسانى ئێران ده‌ست له‌ زمانى هه‌رِه‌شه‌ و ملكه‌چ نه‌كرد بۆ برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ڵبگرن چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیاتر په‌راوێزخستنى ئێران له‌ ولاَتانى جیهان و دوره‌په‌رێزى له‌جیهان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌رِه‌شه‌كانى حكومه‌تى ئێرانیان تاوتوێى كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هه‌ردولا كرده‌وه‌ بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌، و باراك ئۆباما هۆشدارى دایه‌ ئێران له‌ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و رِێچكه‌ى گرتویه‌تیه‌ به‌ر كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا، و له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ تاراندا.
ئۆباما گوتیشى: سه‌پاندنى سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر تاراندا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربونى ئێرانه‌ له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ملكه‌چ كردنه‌ بۆ برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ \""دیڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌رتانیا داواى له‌ ئێران كرد كه‌ ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت و ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێودوڵه‌تى.
"
Top