كه‌ته‌لۆنیه‌كان داواى جیابونه‌وه ده‌كه‌ن له ئیسپانیا
گولاَن/ساڵح محمد
به‌پێى ئه‌و رِاپرسیانه‌ى له هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیاى باكورى رِۆژهه‌لاَتى ولاَتى ئیسپانیا ئه‌نجام دراوه نیوه‌ى هاولاَتیانى ئه‌و هه‌رێمه داواى جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن له ولاَتى ئیسپانیا.
به‌پێى ئه‌و رِاپرسیه‌ى كه (په‌یمانگاى نوسكا) ئه‌نجامى داوه 47%ـى هاولاَتیانى كه‌ته‌لۆنیا داواى جیا بونه‌وه ده‌كه‌ن له ئیسپانیا و 36%ـى هاولاَتیانى كه‌ته‌لۆنیا داواده‌كه‌ن هه‌رێمه‌كه‌یان به‌شێك بێت له حكومه‌تى ئیسپانیا و جیانه‌بنه‌وه.
له‌مانگى ئایارى رِابردو 37%ـى كه‌ته‌لۆنیه‌كان داواى جیابونه‌وه‌یان ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ردا 41% داوایان ده‌كرد جیانه‌بنه‌وه له ئیسپانیا، و له‌ساڵى 2007 نزیكه‌ى 30% هاولاَتیانى كه‌ته‌لۆنى داواى جیابونه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌كرد.
به‌پێى ئه‌م رِاپرسیانه‌ش رِێژه‌ى ئه‌و هاولاَتیه كه‌ته‌لۆنیانه‌ى داواى جیابونه‌وه ده‌كه‌ن له ئیسپانیا رِو له‌زیادبونه‌وه به‌ره‌وهه‌ڵكشان ده‌رِوات.
چاودێرانى سیاسی زیادبونى رِێژه‌ى داواكارى بۆ جیابونه‌وه‌ى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا به گۆرِانكاریه‌كى گه‌وره‌ى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له‌و ولاَته.
پارتى گه‌ل له دادگاى رِه‌خنه‌ى له مافی خۆیه‌تى (حكومى زاتى) گرت بۆ كه‌ته‌لۆنیا كه له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانى كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا په‌سه‌ندكرا دواى ئه‌وه‌ى له رِاپرسیه‌كدا زینه‌ى به‌ده‌ستهێنا و په‌سه‌ندكرا.
دادگاى ئیسپانیا برِیارى له‌سه‌ر چه‌ند برِگه‌یه‌كدا كه تایبه‌ت بو به باشكردنى بارى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا و پێدانى چه‌ند مافێكى گرنگ جگه له دوو برِگه نه‌بێت كه دادگا ئاماده‌نه‌بوو برِیارى له‌سه‌ر بدات ئه‌وانیش بریتی بون له دان نان به نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنیا ، و هه‌روه‌ها زمانى كه‌ته‌لۆنى له‌پێشتربێت له زمانى ئیسپانى له هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا.
په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌و دووخاڵه بوه هۆى زیادبونى داواكاری بۆ جیابونه‌وه‌ى كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا.