نه‌ژاد: ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى 5000 چه‌كى ناوه‌كیه ئیتر بۆ له یه‌ك چه‌كى ناوه‌كى ئێران ده‌ترسێت
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد كه وه‌ك شوانێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كات به‌مه‌به‌ستى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و رِێگرتن له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
له‌میانه‌ى لێدوانێكدا كه له قه‌زیونى باكورى ئێران پێشكه‌شی كرد \"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان به‌لاَم نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك شوانێك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات، و ده‌ركردنى ئه‌و برِیارانه دژى ئێران ده‌بێته هۆى دابرِانى ئێران له دانوستانه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات ئه‌وه پێویسته به‌رِێزه‌وه بێته پێشه‌وه نه‌ك خۆى وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك و شوانێك پیشانبدات.
ولاَتانى رِۆژئاوا حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌ژێر سایه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت به‌هۆى هه‌وڵدانى ئێران بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم.
نه‌ژاد گوتیشى: ولاَتانى رِۆژئاوا له چه‌كى ناوه‌كى و موشه‌ك ناترسن به‌ڵكو له به‌ئاگاهاتنى خه‌ڵكى ئێران و وشیاربونى ئه‌وان ده‌ترسن، و ئه‌وان ده‌ڵێن كه گوایه ئێران له ماوه‌ى دوساڵى داهاتو ده‌بێته خاوه‌نى چه‌كى ناوه‌كى به‌لاَم ئه‌مه دوره له رِاستیه‌وه و ئێمه چه‌كى ناوه‌كیمان ناوێت و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ناده‌ین.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا سه‌رۆكى ئێران گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رِاست بێت كه ئێران ده‌بێته خاوه‌كى یه‌ك چه‌كى ناوه‌كى، ئه‌مه‌ریكیه‌كان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه خاوه‌نى پێنج هه‌زار چه‌كى ناوه‌كین ئیتر چۆن له یه‌ك چه‌كى ناوه‌كى ئێران ده‌ترسن.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كانیدا سه‌رۆكى ئێران ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد گوتى:
ئه‌و سزایانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندراوه كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
"