سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆماریه‌كان به‌ به‌ربه‌ست خستنه‌ به‌رده‌م كاره‌كانى تۆمه‌تبار ده‌كات

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆماریه‌كان به‌ به‌ربه‌ست خستنه‌ به‌رده‌م كاره‌كانى تۆمه‌تبار ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتاری هه‌فتانه‌یدا هێرشی كردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانى كۆمارى ئه‌مه‌ریكا و به‌ به‌ربه‌ست خستنه‌ به‌رده‌م بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى ولاَته‌كه‌ى و رِێگرتن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى بێكارى تۆمه‌تبارى كردن.

(باراك ئۆباما) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
كۆماریه‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا رِێگرى ده‌كه‌ن له‌و پرِۆژانه‌ى كه‌ پێشكه‌شمان كردوه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى ئابورى ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان كه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایی جیهانه‌وه‌ پاشه‌كشێی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و كاریگه‌رى خراپی هه‌بوه‌ له‌سه‌رى.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامانى پارتى كۆمارى ئه‌مه‌ریكاى به‌ به‌رگرى كردن له‌ چینى ده‌وڵه‌مه‌ند و هاوكارى نه‌كردنى چینى هه‌ژار تۆمه‌تبار كرد و گوتى: كۆماریه‌كان به‌رگرى له‌ چینى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت كۆمپانیه‌ بچوكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌شه‌ بسه‌نێت و رِێژه‌ى بێكارى له‌ ئه‌مه‌ریكا دابه‌زێت، چونكه‌ دوو پرِۆژه‌ یاسامان پێشكه‌ش كردبو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى باج له‌سه‌ر كۆمپانیا بچوكه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ى وه‌به‌رهینان و دابینكردنى سندوقێك بۆ پیچدانى قه‌رزى بچوك به‌ كۆمپانیا بچوكه‌كان بۆ رِاییكردنى كاره‌كانیان و هاندانیان، به‌لاَم كۆماریه‌كان رِێگرى لێده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌و پرِۆژه‌ یاسایه‌ جێبه‌جێ بكرێت، پارتى كۆماری ته‌نها پارتێكى چینى ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵدانى حكومه‌ته‌كه‌ى دوپات كرده‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى بێكارى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆیان، و بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى ئابورى ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو.
Top