ئه‌ردۆگان: هێزێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر سنورى عێراق -توركیا بلاَوه‌پێده‌كه‌ین
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا \"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" ئاشكرایی كرد كه به‌نیازنن هێزێكى تایبه‌ت كه له‌چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى پێكدێت له‌سه‌ر سنورى نێوان توركیا و عێراق بلاَوه‌پێبكه‌ن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌و سنوره و رِێگرتن له چالاكیه‌كانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
به‌هۆى بونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له سنوره‌كانى توركیا نزیك به عێراق حكومه‌تى توركیا له هه‌وڵى جدیه بۆ رِێگرتن له دزه‌كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌میان له ئه‌نجامدانى كرده‌ى سه‌ربازى دژى سوپاى توركیا.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت هێزێكى تایبه‌ت له سنورى نێوان عێراق و توركیا بلاَوه‌پێبكات بۆ پاراستنى ئه‌و سنوره كه مه‌ترسى زۆرى بۆ سه‌ر توركیا هه‌یه، سنورێكى ترسناكه بۆ توركیا.
به‌لاَم سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئاماژه‌ى به ژماره و قه‌باره‌ى ئه‌و هێزه نه‌دا كه بلاَوه‌ى پێده‌كات له سنوره‌كانى نێوان عێراق و توركیا ، و هه‌روه‌ها تیشكى نه‌خسته سه‌ر كاتى بلاَوه‌پێكردنى ئه‌و هێزه تایبه‌ته له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌ى كه ئایا ته‌نها له سوپا پێكدێت یان له پۆلیس یان هێزێكى تایبه‌ت ده‌بێت.
شایانى باسه به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌رِى نێوان چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا سنوره‌كانى باشورى توركیا نائارامیه‌كى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌رده‌وام جه‌نگ و رِوبه‌رِوبونه‌وه له نێوان سوپاى توركیا چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌و ناوچانه رِوده‌دات."