ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز ئێران ده‌هه‌ژێنێت و ئه‌مه‌ریكائیدانه‌ى ده‌كات

ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز ئێران ده‌هه‌ژێنێت و ئه‌مه‌ریكائیدانه‌ى ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
له‌ئاكامى دوو ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز له‌ نزیك مزگه‌وتێكى شارى زاهیدانى سه‌ر به‌ پارێزگاى \"سیستان به‌لوجستان\""ـى ولاَتى ئێران زیاتر له‌ 20 كه‌س كوژران و 100 كه‌سى تریش برینداربون.

دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ گروپی \""كه‌تائب حیزبولاَى\""سونى ئێران به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ى خسته‌ ئه‌ستۆى خۆی، و ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌شى وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ناوبرد دژى له‌ سێداره‌دانى سه‌ركرده‌كه‌یان \""عه‌بدولمه‌لیك رِیغی\"" كه‌ له‌ 20ـى مانگى رِابردو حكومه‌تى ئێران له‌ سێداره‌ى دا.

دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش \""هیلاری كلینتۆن\""ـى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى شارى زاهیدانى ئێرانى كرد و رِایگه‌یاند:
ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ په‌یامێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ولاَتانى جیهان زیاتر هه‌ماهه‌نگى یه‌كتر بكه‌ن و هاوكاری هه‌بێت له‌ نێوان ولاَتانى جیهان بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ جیهاندا.

له‌ په‌یامێكیدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \""باراك ئۆباما\"" ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ كوشتنى هاولاَتى مه‌ده‌نى له‌كاتى په‌رستشیدا كارێكه‌ ناكرێت چاوپۆشی لێبكرێت و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى به‌سزاى خۆیان بكه‌ن
"
Top