ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرشی سه‌ربازى ده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران بۆ رِاگرتنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه له كۆنگرێس ئه‌مه‌ریكا پشتگیریه‌كى زۆر هه‌یه بۆ رِێگرتنى ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌هه‌مو هۆكاره‌كانه‌وه و ئاماده‌ین سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان به‌كاربهێنین بۆ رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و ده‌ستنه‌كه‌وتنى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه.
\"جۆزیف لیبرمان\"" ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هێرشی سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران په‌یوه‌سته به وه‌ستاندنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌و ولاَته، به‌لاَم ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م رِێگاكانى تر بگرینه به‌ر بۆ رِێگرتن له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران، و ئێستا سه‌رجه‌م ده‌رگاكان له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه.
هه‌روه‌ها لیبرمان گوتیشى: ئامانج له سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا وشیار كردنه‌وه‌ى ئێرانه له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و هاندانى ئێرانه بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان و ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى تاران ئه‌و كاره‌ى نه‌كرد و سوربون له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌وه قایل نابین كه ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمی.
له‌لایه‌كى تره‌وه سیناتۆر (جۆن ماكین) له‌باره‌ى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل، و هه‌روه‌ها له‌مه‌رِ هه‌رِه‌شه‌كانى توركیا له‌سه‌ر پچرِاندنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گوتى:
توركیا هاوپه‌یمانێكى كۆن و هاورِێیه‌كى كۆنى ئه‌مه‌ریكایه و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه هیوادارم به‌رپرسانى توركیا زمانى زبر كه‌مبكه‌نه‌وه تابتوانرێت كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بكات به‌رِێگه‌ی دیبلۆماسی و ئاشتیانه.
"