رِه‌فسنجانی: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌هه‌رِه‌شه‌كانى ئێران بترسێنێت

رِه‌فسنجانی: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌هه‌رِه‌شه‌كانى ئێران بترسێنێت

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى پێشوترى ئێران رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بتوانێت ئێران بترسێنێت به‌و هه‌نگاوانه‌ى دژى حكومه‌تى ئێران ده‌یگرێته‌به‌ر.

\"هاشمى رِه‌فسنجانی\"" سه‌رۆكى پێشوتری ئێران رِایگه‌یاند: گه‌وره‌ زلهێزى جیهان(ئه‌مه‌ریكا) ده‌یه‌وێت ولاَتانى ناوچه‌كه‌ هان بدات بۆ پشتگیرى كرندى له‌ ترساندنى ئێران و دژایه‌تى كردنى ئێران به‌لاَم ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌یرِه‌وى ده‌كات سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و ناتوانێت حكومه‌تى ئێران بترسێنێت به‌ هه‌رِه‌شه‌كانى.

رِه‌فسنحانی برِیارى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ كرد به‌ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.

سه‌رۆكى پێشوتری ئێران هاشمى رِه‌فسنجانى پشتگیرى خۆی بۆ ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى دوپات كرده‌وه‌ كه‌ رِه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى \""مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئێران بۆ خولى دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌له‌ 12ـى حوزه‌یرانى 2009 به‌رِێوه‌چوو و نه‌ژاد بۆ جارى دوه‌م بویه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئێران.

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \""باراك ئۆباما\"" زنجیره‌ برِیارێكى په‌سه‌ندكرد دژ به‌ ئێران كه‌ چه‌ندین سزاى نوێی تێدایه‌ دژ به‌ ئێران كه‌ به‌ توندتیرین سزا دژى ئه‌و ولاَته‌ ناوزه‌ندى كرد به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
دواى په‌سه‌ندكردنى برِیارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا \""باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: به‌ سه‌پادنى ئه‌و سزایانه‌ گورزێكى كوشنده‌ له‌ حكومه‌تى ئێران ده‌ده‌ین تا ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت، و گومان له‌وه‌ نه‌كرێت كه‌ ئه‌نجومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانى جیهان بێده‌نگ ده‌بن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و هه‌وڵدانى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناوه‌كى."
Top