رِابهرى حیزبولاَى لوبنانى و گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه كۆچى دوایی كرد
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه رِابهرى رِۆحى حیزبولاَى لوبنانى و گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه له‌ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
\"ئایه‌توالله عوزما محمد حسین\"" كه بهرِابهرى رِۆحى حیزبولاَى لوبنانى ناوده‌برێت و یه‌كێكه له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه به‌هۆى نه‌خۆشی خوێن به‌ربون له‌ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئایه‌توالله عوزما له ساڵى 1935 له‌شارى نه‌جه‌ف له عێراق له‌دایك بوه و زانسته ئاینیه‌كانى شیعه‌ى ته‌واو كردوه و له په‌یمانگاى شه‌رعی ئیسلامى له لوبنان دامه‌زراوه، و خاوه‌ندى جه‌ماوه‌رێ:ى زۆره له هه‌ریه‌ك له لوبنان و عێراق.
ناوبراو هه‌رده‌م به هه‌ڵوێستى توندى هه‌بو به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و داواى ده‌كرد كه موسوڵمانان بایكۆتى كالاَى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و ئاڵوگۆرِی بازرگانیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام دژایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی ده‌كرد.
چه‌ندین جار هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه له ساڵى 1985 ئۆتۆمبیلێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى ده‌ته‌قێننه‌وه به‌مه‌به‌ستى تیرۆركردنى بهلاَم به‌رناكه‌وێت و چه‌ندین هه‌وڵى تریش دراوه بۆ تیرۆركردنى بهلاَم هیچیان نه‌بوه‌ته هۆى كوشتنى، دواجاریش له لوبنان ئۆتۆمبێلێكى مین رِێژكراو ته‌قێندرایه‌وه به‌مه‌به‌ستى تیرۆركردنى كه بوه‌هۆى كوشتنى زیاتر له 80 كه‌س، ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده تیرۆرستیه تۆمه‌تبار كرا.
ئایه‌توالله عوزما محمد حسین له دوا وته‌یدا گوتبوى: ئاواتم رِوخاندنى قه‌واره‌ى جوله‌كه‌یه و نه‌مانى ئه‌و قه‌واره‌یه.
"