كۆشكى سپی: دانوستانه‌كانى رِۆژههلاَتى ناوهرِاست پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه
گولاَن/ساڵح محمد
كۆشكی سپی ئاشكرایی كرد كه دانوستانى نا رِاستهوخۆ له رِۆژههلاَتى ناوهرِاست پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاشتى و ئارامى له رِۆژههلاَتى ناوهرِاستدا ئه‌نجام ده‌درێت هه‌رچه‌نده فه‌له‌ستینیه‌كان تێنبینیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دانوستانانه.
به‌رپرسانى گه‌وره‌ى كۆشكی سپی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه دانوستانه‌كان له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌م نزیكانه ده‌بێته دانوستانى رِاستهوخۆ، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به واده‌یه‌كى دیارى كراوبدا، ئه‌م وتانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكی دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل \"بنیامین ناتنیاهۆ\"" دێت بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و ولاَته.
\""دنیال شابیرۆ\"" رِاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى رِۆژههلاَتى ناوهرِاست رِایگهیاند:
دانوستانه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئاڵۆزیه‌كانى نێوانیان كه‌م بوه‌ته‌وه، و دانوستانه نارِاستهوخۆكان به‌م نزیكانه كۆتایی دێت و رِاستهوخۆ دانوستان له‌نێوان هه‌ردو لا ده‌ستپێده‌كات.
له‌لاى خۆشیوه سه‌رۆكى فه‌له‌ستین \""مه‌حمود عه‌باس\"" رِایگهیاند كه دانوستانه‌كان هێشتا ئامانجى خۆیان نه‌پێكاوه و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل \""بنیامین ناتانیاهۆ\"" ئه‌وه‌ى بونیاتنراوه هه‌وڵى تێكدانى ده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرایل داواى كردوه كه دانوستانى رِاستهوخۆ له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجام بدرێت بهلاَم فه‌له‌ستینیه‌كان رِهتى ده‌كه‌نه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا سنورى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسیرائیل دیارى نه‌كرێت.
"