ناتانیاهۆ ئاماده‌ نییه‌ سازش بۆ توركیا بكات

ناتانیاهۆ ئاماده‌ نییه‌ سازش بۆ توركیا بكات

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكرایی كرد كه‌ ده‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا ئاسایی بكاته‌وه‌ و كۆتایی به‌و گرژى و ئاڵۆزیى بهێنێت كه‌له‌م دوایانه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێوانیان به‌هۆى هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتیه‌كى توركیا كه‌ هاوكارى مرۆیی بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین ده‌گواسته‌وه‌ بوه‌ هۆى كوشتنى 9 سه‌رنشینى كه‌شتیه‌كه‌ و برینداربونى ژماره‌یه‌كى تر.

\"بنیامین ناتانیاهۆ\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رِایگه‌یاند:
هیچ رِێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئێمه‌ و توركیا نییه‌، به‌لاَم ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئاڵۆزیه‌ى له‌ نێوانمان هه‌یه‌ كۆتایی پێبێت و په‌یوه‌ندیه‌كانمان ئاسایی بێته‌وه‌.

له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ سازش بۆ توركیا بكات و داواى لێبوردنى لێبكات.

به‌هۆى كۆبونه‌وه‌ى \""ئه‌فیكدۆر لیبرمان\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ \""ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كێشه‌ و ئاڵۆزى كه‌وته‌ نێوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل و سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌بێ ئاگادارى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌نیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل گڵۆپی سه‌ورزى هه‌ڵكرد بۆ \""بنیامین ئلیعاز\"" وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیادا.

له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى توركیا چه‌ند مه‌رجێكى له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داناوه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵیدا كه‌ بریتین له‌: ئیسرائیل به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ توركیا بكات، و رِێگه‌ به‌لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بدات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رِوداوه‌كه‌ ، و هه‌روه‌ها زیانه‌كانى هێرشى سه‌ركه‌شتیه‌كه‌ ببژێرێت و قه‌ره‌بوى بكاته‌وه‌ ، و ئابڵۆقه‌ى سه‌ركه‌رتى غه‌زه‌ هه‌ڵبگرێت.
"
Top