له‌چه‌ند مانگى رِابردودا رِوسیا به‌ برِی زیاتر له‌ 5ملیار دۆلار چه‌كى فرۆشتوه‌

له‌چه‌ند مانگى رِابردودا رِوسیا به‌ برِی زیاتر له‌ 5ملیار دۆلار چه‌كى فرۆشتوه‌

گولاَن/ساڵح محمد
له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رِابردودا رِوسیا زیاتر له‌ 5 ملیار دۆلار چه‌كى به‌ولاَتان فرۆشتوه‌ كه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆ فرۆشتنى چه‌ك له‌و ماوه‌دا.

\"میخائیل دیمتریڤ\"" سه‌رۆكى رِێكخراوی ته‌كنیكى و سه‌ربازى رِوسیا رِایگه‌یاند:
له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رِابردودا به‌به‌هاى 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیمان به‌ ولاَتان فرۆشتوه‌ و چاوه‌رِێ ده‌كرێت به‌هاى فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى رِوسی له‌مساڵدا بگاته‌ زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار.

گوتیشى: ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ولاَتان چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ رِوسیا ده‌كرِن كه‌ ده‌گاته‌ 80 ولاَت و هه‌ردو ولاَتى چین و هیندستان زۆرترین چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ رِوسیا ده‌كرِن.

شایانى باسه‌ رِوسیا یه‌كه‌مین ولاَته‌ بۆ فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ جیهاندا كه‌ داهاتیكى زۆری ئه‌و ولاَته‌ له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیه‌، و دواى ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا به‌پله‌ى دوه‌م دێت بۆ فرۆشتنى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى به‌ ولاَتانى جیهان.
"
Top