به‌ریتانیا پێش كشانه‌وه‌ى له‌ ئه‌فغانستان دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئه‌نجام ده‌دات

به‌ریتانیا پێش كشانه‌وه‌ى له‌ ئه‌فغانستان دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئه‌نجام ده‌دات

گولاَن-ساڵح محمد
به‌رپرسانى ئه‌منى به‌ریتانیا شاكرایان كرد كه‌ چاوه‌رِىَ ده‌كرێت پێش كشانه‌وه‌یان له‌ خاكى ئه‌فغانستان دانوستان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ئه‌نجام بده‌ن.

(دیڤید رِیتچارد) سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى به‌ریتانیا له‌ ئه‌فغانستان رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تاڵیبان ئه‌نجام بدرێت و كێشه‌كان له‌رِێگه‌ى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكیه‌كن ته‌نها گفتوگۆیه‌.

سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى به‌ریتانیا له‌ ئه‌فغانستان گوتیشى: هیچ به‌ربه‌ستێك نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تاڵیبان و هێنانى چه‌كدارانى تاڵیبان بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆ.

شایانى باسه‌ برِیاره‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتودا هێزه‌كانى به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى له‌ ئه‌فغانستان بكێشنه‌وه‌ و به‌رپرسێكى مه‌ده‌نى له‌و ولاَته‌ دابمه‌زێنن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌فغانستان.
Top