رِوسیا هۆشیارى ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا لهمهرِ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى له ئێران
گولاَن-ساڵح محمد
باڵیۆزى رِوسیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاشكرایی كرد كه ولاَتهكهى چاو به سیاسه‌تى خۆیدا ده‌خشێنێته‌وه لهمهرِ هه‌وڵدانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ده‌ستبه‌رداربونى ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندى رِوسیا بگه‌ێنێت.
\"فلادیمێر شیزۆرف\"" باڵیۆزى رِوسیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا رِایگهیاند:
ئه‌گه‌ر ولاَتانى ئه‌وروپا زیان به به‌رژوه‌ندى رِوسیا بگه‌ێنن له ولاَتى ئێران و هه‌رجۆره كارێك دژى كۆمپانیا رِوسیهكان ئه‌نجام بده‌ن كه‌له ولاَتى ئێران كار ده‌كه‌ن ئه‌وه حكومه‌تى رِوسیا چاوده‌خشێنێته‌وه به هه‌ماهه‌نگى و هه‌ڵوێستى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا، و كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریاندا.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا له سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌دا برِیارى سه‌پاندن سزاى زیاتریان به‌سه‌ر ئێران دا به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
باڵیۆزى رِوسیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا گوتیشى: پشتگیرى سه‌پاندنى سزا ناكه‌ین به‌سه‌ر ئێران به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌مانه‌وێت به دانوستان و گفتوگۆ كۆتایی به كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بهێنرێت، و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران به‌كارێكى هه‌ڵه ده‌زانین.
"