سی ئاى ئه‌ى: ئێران له توانایدا هه‌یه چه‌كى ناوه‌كى به‌رهه‌مبهێنێت
گولاَن-ساڵح محمد
به‌رِێوه‌به‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه ئێران له‌توانایدا هه‌یه ببێته خاوه‌ندى چه‌كى ئه‌تۆمى له ماوه‌ى ساڵێكى تردا.
\"لیۆن بانیتا\"" به‌رِێوه‌به‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ناسراو به (سی ئای ئه‌ى) رِایگه‌یاند: حكومه‌تى تاران برِی پێویست یۆرانێۆمى هه‌یه كه ده‌توانێت ببێته خاوه‌ندى دوو چه‌كى ئه‌تۆمى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نها پێویستى به كات هه‌یه كه ساڵێك ده‌خایه‌نێت، و ده‌توانێت له ماوه‌ى دوساڵى تردا ببێته خاوه‌ندى چه‌كى ناوه‌كى.
له‌به‌شێكى تر‌ى وته‌كانیدا به‌رِێوه‌به‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا گوتى: جه‌نگى ئه‌فغانستان زۆر له‌وه سه‌ختر بو كه چاوه‌رِێمان ده‌كرد هه‌رچه‌نده پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاوى ناوه.
هه‌روه‌ها بانیتا دوپاتى كرده‌وه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2011 له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه به‌رپرسیاریه‌تى ئاسایشى ئه‌فغانستان رِاده‌ستى حكومه‌تى ئه‌فغانستان ده‌كه‌نه‌وه، و ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه دڵنیا نیین له تواناكاى حكومه‌تى ئه‌فغانستان له‌مه‌رِ پاراستنى ئاسایشى ولاَته‌كه‌ى.
"