كۆریاى باكور ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نابێت
گولاَن-ساڵح محمد
كۆریاى باكور سوربونى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى دوپات كرده‌وه و ئاشكرایی كرد كه به‌مه‌به‌ستى دژایه‌تى كردنى ئه‌مه‌ریكا كۆریاى باكور به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و درێژه‌ى پێده‌دات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكور بلاَوى كرده‌وه كه كۆریاى باكور ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نابێت و بارودۆخى ئه‌و ناوچه‌یه واده‌خوازێت كه كۆریاى باكوۆ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و هیچ رِێگریه‌ك نییه بۆ ده‌ستبه‌رداربونمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكور ئاشكرایی كرد كه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام مایه‌ى هه‌رِه‌شه‌یه بۆسه‌ر كۆریاى باكور و هه‌رِه‌شه له حكومه‌تى كۆریاى باكور ده‌كات بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌مان.
ئه‌م لێدوانانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكور له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا داواى له حكومه‌تى كۆریاى باكور كرد كه ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت و پابه‌ندى برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت، و نه‌بێته مایه‌ى هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.